له میسر باسی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌كرێت
په‌رله‌مانتاران له ناوچه‌ی ئه‌سوانی میسر باسی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له ناوچه‌ی ئه‌سوانی وڵاتی میسر، كۆنگره‌یه‌ك بۆ "په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمایه‌تی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكی په‌رله‌مانتارانی عێراقی كه دوو له ئه‌ندامه‌كانی كوردن له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارن، كه تایبه‌ته به " قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر و توندوتیژی".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق به‌شداریی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كردووه و به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 راگه‌یاند" له كۆنگره‌كه‌دا زۆر بابه‌تی گرنگ ده‌رباره‌ی تیرۆر و هۆكاره‌كانی و چۆنییه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی باسكراوه، منیش بابه‌تێكم ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی درووستبوونی رێكخراوی داعش له عێراق پێشكه‌شكردووه".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌كه ئه‌وه‌شی گووتووه" له باسهكهمدا ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و جیاوازییكردن له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه‌شم، وه‌ك هاوكار بۆ درووستبوون و گه‌شه‌كردنی داعش له عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
.jpg)
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌و كۆنگره‌یه‌دا باسی له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه و گوتوویه‌تی" ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری بێ وێنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییانه، بووه‌ته هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان، به تایبه‌تی دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی 1 ی شوبات و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ریزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فراوانتر و تۆكمه‌تر بووه".
كۆنگره‌كه ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و شاندی په‌رله‌مانتارانی عێراقیش پێكهاتوون له شاخه‌وان عه‌بدووڵا و زانا رۆستایی و زه‌ینه‌ب سه‌هلانی له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.