كریستیانۆ ئازار ده‌درێت
گۆڵپارێزه‌كه‌ی ریال مه‌درید نهێنی ئازاره‌كه‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو یانه‌ی سێڤییا زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌دریدی راگرت، پاشان یانه مه‌دریدییه‌كه له جامی شای ئیسپانیاش ماڵئاوایی كرد، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، هانده‌رانی یانه‌ی شایانه، كریستیانۆ به تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌نجامه خراپه‌كان ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 شووباتی 2017، كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (كادێنا سێری) ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فیكه و دروشمانه‌ی كه له دژی ده‌گوترێنه‌وه زۆر ئازار ده‌چێژێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌كانی رابردوو له كۆی 5 یاری ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له دوایین یاریش كه تیپه‌كه‌ی زیزۆ رووبه‌ڕبووی ریال سوسیداد بووه‌وه، ئه‌گه‌رچی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی برده‌وه و كریستیانۆش گۆڵێك و ئه‌سیستێكیشی كرد، به‌ڵام هانده‌رانی سانتیاگۆ فیكه‌ی ناڕه‌زاییان له دژی كریستیانۆ لێده‌دا.
ناڤاس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م بارودۆخه كریستیانۆی زۆر نیگه‌ران كردووه، له كاتێكدا كریستیانۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و سه‌رجه‌م هانده‌رانیشی خۆشده‌وێت، به‌رده‌وامیش كریس ده‌یه‌وێت به تۆماركردنی گۆڵ یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی بدات.
