تره‌مپ به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به دوور نازانێت
"هیچ بژارده‌یه‌ك به دوور نازانین"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌كارهێنانی به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به دوور نازانێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه نێوان واشنتۆن و تارانه، به‌تایبه‌تیش له دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی له‌لایه‌ن ئێران.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه‌كه، ئیداره‌ی تره‌مپ، هۆشداری تایبه‌تی داوه‌ته تاران و رایگه‌یاندووه له‌و جۆره تاقیكردنه‌وانه به‌دووربگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای "هارلی دیڤیدسۆن" له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێك، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی، گوتی: "هیچ بژارده‌یه‌ك به‌دوور نازانین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، دووپاتیكرده‌وه، ئێران بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی پێویستی به پرس و راوه‌رگرتنی هیچ وڵاتێكی دیكه نییه و له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی سیسته‌می به‌رگرییش به‌رده‌وامده‌بێت.
ویلایه‌تی له وه‌ڵامی هۆشیدارییهكانی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه‌سانی بێ ئه‌زموون له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كه‌ن"، گوتیشی: "به تێپه‌ڕبوونی كات تره‌مپ له‌وه تێده‌گات فڕێدانی قسه و لێدوان بێ بنه‌ما له دژی ئێران، ته‌نها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی راستگۆیی له به‌رده‌م رای گشتی جیهاندا".