ميسرييه‌كان به ئاواز و ريتمى سه‌ماكردنه‌وه درووشم دژى ترامپ ده‌ڵێنه‌وه
، ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕينى ميسرييهكانه كه تێكهه‌ڵكێش كراوه له‌گه‌ڵ ريتمى گۆرانى و سه‌ماى ميلى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌يان.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ميسر له فڕۆكه‌خانه‌كانى ئه‌مريكا گردبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دژى بڕيارى رێگرى له پێدانى ڤيزا له لايه‌ن ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپه‌وه ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن.
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى سه‌ره‌نجى ميدياكان و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه، ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕينى ميسرييهكانه كه تێكهه‌ڵكێش كراوه له‌گه‌ڵ ريتمى گۆرانى و سه‌ماى ميلى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌يان.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپيشانده‌ره ميسرييه‌كان به زمانى ئينگليزى و له‌سه‌ر ريتم و ئاوازى سه‌ماى ميسرى درووشم دژى ترامپ ده‌ڵێنه‌وه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن و ئێران.
ابداع الشعب المصري ???? pic.twitter.com/0Lsr7uZXwk
— SarahMatarسارة مطر (@SarahMatar) ٢ فبراير، ٢٠١٧