فه‌رمانده وه‌حيد كوڤڵى كۆچى دواييكرد
هه‌واڵى كۆچى دوايى فه‌رمانده واحيد كۆڤڵى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاو بوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵى كۆچى دوايى فه‌رمانده واحيد كۆڤڵى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاو بوويه‌وه.
واحيد كۆڤڵى به يه‌كێك له ديارترين ئه‌و فه‌رماندانه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ژمار ده‌كرێت كه له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا رۆڵێكى ديارى هه‌بووه له تێكشكاندنى داعش و رزگاركردنى زۆرێك له ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى مووسڵ و شنگال.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان كۆچى دوايى فه‌رمانده واحيد كوڤڵى به هۆى نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه بووه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ره‌سمى هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى كۆچى دوايى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى پێشمه‌رگه رانه‌گه‌ياندووه.
وه‌حيد كوڤڵى له فه‌رمانده‌ى دژه تيرۆرى دهۆك بوو، وێڕاى برينداربوونى خۆى، برايهكيشى له شه‌ڕى داعش شه‌هيد بووه.
فه‌رمانده‌ى كۆچكردوو، به هه‌ڵوێسته‌كانى له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه و له شه‌ڕى داعش ده‌ناسرا و پێشتر له پێناو رزگاركردنى منداڵى پێشمه‌رگه‌يه‌ك، به هاوڕێيه‌تى 20 پێشمه‌رگه‌ى ديكه له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه روويان كرده بنكه‌ى گورچيله‌ى ده‌ستكرد، بۆ ئه‌وه‌ى گورچيله‌ى خۆيان ببه‌خشن به‌و منداڵه‌ى باوكى پێشمه‌رگه بوو و خۆيشى پێويستى به گورچيلهيهك هه‌بوو.
كوردستان 24 زانيارى زياتر بڵاوده‌كاته‌وه.




