به كۆنتڕۆڵكرنهوهی رۆژئاوای مووسڵ 250 ههزار كهس ئاواره دهبن
نهتهوه یهكگرتووهكان هۆشداری له رهوشی پهنابهران دهدات
K24 - ههولێر:
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ھۆشداریدا لەوەی چاوەڕێ دەکەن لەچەند رۆژی یەکەمى دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی بەشی رۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە 250 ھەزار کەس ئاوارە ببن.
ماتیۆ سۆڵتمارش، گوتەبێژی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد, رێکخراوەکەیان لەخۆئامادەکردندایە بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەی نوێ لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن ھێزەکانی عێراقی.
راشیگەیاند, چاوەڕێ دەکەن لەچەند رۆژی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە زیاتر لە 250 ھەزار ئاوارەی نوێ بگەنە ناوچە رزگارکراوەکانی شاری مووسڵ.
ئەم لێدوانە نوێیەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتێکدایە کە ئەو رێکخراوە ھەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو, بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، نزیکەی 750 ھەزار کەسی سڤیل لەبەشی رۆژئاوای مووسڵدا ماون.