حه‌شدی شه‌عبی قۆناخێكی دیكه‌ی شه‌ڕی له مووسڵ راگه‌یاند
شەڕەكە لە چەند قۆڵێكەوە دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له راگەیەندراوێکدا ئاشكرای کرد، قۆناخێكی دیكه‌ی شه‌ڕیان له رۆژئاوای مووسڵ له سێ قۆڵه‌وه ده‌ستپێكرد. هاوكات راشیگه‌یاند، ئامانج له ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناخه‌ی شه‌ڕ، بۆ بڕینی ئه‌و رێگایانهیە كە لێییانەوە هاوكاری بۆ داعش ده‌چێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه قۆڵی یه‌كه‌می شه‌ڕ به ئاراسته‌ی شه‌رگات ده‌بێت و قۆڵی دووه‌می شه‌ڕیش به ئاراسته‌ی عه‌ین به‌یزه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له راگەیەندراوەکەدا ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكراشی كرد، جگه له بڕینی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ داعش، ئامانجێكی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه، بریتییه له كۆنتڕۆڵكردنی رێگاكانی باشووری بیابانی نه‌ینه‌وا، و هه‌روه‌ھا ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك.