قوناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی رەققە دەستیپێكرد

ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی رۆژھەڵاتی رەققەیە

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی سوریای دیموكرات دەستپێكردنی قوناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی رەققە رادەگەیەنێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانی رایگەیاند دەستیان بە قوناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی رەققەی پایتەختی دیفاكتۆی داعش.

قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016  بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکردبوو.

قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەش رۆژی 10 كانوونی یەكەمی 2016  دەستیپێكرد و ھەردوو قوناغەكە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوچوون.

 

لە قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا 2480 كیلۆمەتری دووجا كۆنترۆڵكراوە كە لە 196 گوند و دەیان كێڵگە پێكھاتووە.

جیھان عەبدوڵڵا گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات رایگەیاند ئامانجی قوناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی رۆژھەڵاتی رەققەیە.

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24 جیھان عەبدوڵڵا گوتی ئەمریكا 8 زرێپۆش رادەستی ھێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە.

JS