ئه‌م دادوه‌ره بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی راگرت
"بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایه"
K24 - هه‌ولێر:
جێیمس رۆبارت، ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای له باره‌ی رێگریكردن له هاتنى هاووڵاتییانى حه‌وت وڵات راگرت، بووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
رۆبارت دادوه‌ری دادگای فیدرالییه له كه‌رتی ویلایه‌تی واشنتۆنی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا و له 2004ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه، پێشتریش له‌لایه‌ن جۆرج ده‌بلیو بووش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كراوه و به دادوه‌ری یه‌كه‌می دادگای فیدرالی داده‌نرێت.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ئه‌م دادوه‌ره ده‌بێته باسوخواسی میدیاكان و پێشتریش له ساڵی 2012، له باره‌ی "بلاك لایڤ ماته‌رز"، كه هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت بوو به جیاكاری دژی ره‌شپێسته‌كان، هه‌ڵوێستی خۆی به پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه راگه‌یاند، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك سكاڵای یاسایی له دژی پۆلیس تۆماركرابوو.
رۆبارت له‌دایكبووی ساڵی 1947ی سیاتڵه و ده‌رچووی كۆلێژی ویتمانه له ساڵی 1969، دواتر كۆلێژی مافی له زانكۆی جۆرج تاون، له ساڵی 1973 خوێندووه، دوای ته‌واوكردنی خوێندنیش، بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌كو نووسه‌ری یاسایی له بڵاوكراوه‌كانی كۆلێژی ماف كاریده‌كرد.
دواتر له بواری یاسا له كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیای لان پۆڵ موس ئاند میله‌ر، تا ساڵی 2004 كاریكردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره جیاواز له‌و رۆژه‌ی گه‌شتیاره‌كانی بێ هیواكرد و ده‌رگاكانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا له سه‌ر ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ئه‌و 7 وڵاته داخست كه تره‌مپ رێگه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكای لێگرتن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/2/2017 په‌یامێكی جیاوازی له ئیداره‌ی گومرگ و پاسه‌وانی سنووری ئهمریكیاوه پێگه‌یشت. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه" كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئاگاداربكه‌نه‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ راگیراوه و هاووڵاتیانی ئه‌و 7 وڵاته‌ش ده‌توانن گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن".