فازڵ میرانی: باشتر باسى سه‌ربه‌خۆییمان كرد و ئه‌وانیش له جاران باشتر گوێیان گرت
K24 - هه‌ولێر:
عەممار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان لە شاری ھەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە بەبێ بەشداری نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان.
كۆبوونەوەكە بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکانە و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات و پێشتر ئەم پڕۆژە لە لایەن عەممار حەكیم بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیکكردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خراوەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی و لە ئێران و ئوردن گفتوگۆی لەسەركراوە و پەسەندكراوە، ئەمڕۆش لەگەڵ لایەنە كوردییەكان تاوتوێی پڕۆژەكە دەكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو لایه‌نێكی سیاسی، تێبینی خۆمان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له جارانی پێشوو باشتر باسی پرسی سه‌ربه‌خۆییان له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده باڵایه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه و ئه‌وانیش باشتر گوێیان له‌و پرسه گرنگه گرتووه، گوتی: "به شه‌رمنانه باسی پرسی سه‌ربه‌خۆییمان نه‌كرد، ئه‌وانیش وه‌ك جاران په‌نجه‌یان نه‌خسته ناو گوێیان و به كراوه‌یی گوێیان گرت".
سه‌ید عه‌لی عه‌لاق، له ئه‌ندامی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به دڵێكی كراوه پێشوازی له‌و پرۆژه‌یه بكات، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه، لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه.