له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره سناپ چات پێشه‌نگه
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌كتیڤترن
K24 - هه‌ولێر:
ئاستی گه‌شه‌كردنی داهات و قازانجی سناپ چات له فه‌یسبووك خێراتر و زیاتره، چونكه سناپ چات كه ته‌نها خاوه‌نی 158 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره، كه‌چی به‌كارهینه‌رانی ئه‌كتیڤن و به‌ردوام وێنه و ڤیدیۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، چونكه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپ چات هه‌رزه‌كارن، ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی فرۆشتنی چه‌ند پشكێكه‌وه، 3 ملیار دۆلار داهالت كۆبكاته‌وه.
سناپ چات، گه‌وره كۆمپانیای بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له رێی فرۆشتنی به‌شێك له پشكه‌كانیه‌وه، چاوی له‌وه‌یه برێك له سه‌رمایه تا ئاستی 3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌لاریكی كۆ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی پلانه‌كه، به‌های هه‌ر پشكێكی ئه‌و كۆمپانیایه كه ده‌خرێته بۆرسه‌وه، 30 دۆلار و 72 سه‌نت ده‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای دیكۆمێنتی ئه‌و پشكه‌كانه و فرۆشتنیشیان بێت له بۆرسه‌كان، به‌های كۆتایی سناپ چات ده‌گاته 30 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سناپ چات ده‌ڵێت، زۆرترین به‌كارهێنه‌رانی له چینی هه‌رزه‌كارانن و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه به 158 ملیۆن كه‌س هه‌ژماركراون، كه رۆژانه ملیۆنه‌ها سناپ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تی ڤیدیۆ و وێنه، شاره‌زایانی ئابووری ستایشی رۆڵی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆره ده‌كه‌ن كه له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ئه‌كتیڤترن و رۆژانه بابه‌تی نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رمایه‌ى نوێ بۆ كۆمپانیاكه زیاد ده‌كات.