مه‌كسيك پشت له ئه‌مريكا و روو له رۆژهه‌ڵات ده‌كات
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، مه‌كسیك به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ بازرگانی و هاوبه‌شی ئابووری
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، مه‌كسیك به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ بازرگانی و هاوبه‌شی ئابووری، له‌وه‌شدا به‌ره‌و بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كشێت و له‌گه‌ڵ توركیا له‌گفتوگۆدان بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنێكی بازرگانی ئازاد.
به گه‌یشتن به بازاڕه‌كانی توركیا، مه‌كسیك ده‌رچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه، له‌وه‌شدا سوودی كرانه‌وه و گه‌یشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.