كۆنگره‌ى "رزگارى نيشتيمانى" سووريا سازده‌كرێت
بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكترين واده‌دا كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا و ئێران ده‌سته‌به‌رى پێويست ده‌ده‌نه لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكترين واده‌دا كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له ژێر ناوى كۆنگره‌ى رزگارى نيشتيمانى سووريا ساز بكرێت.
چه‌ند به‌رپرسێك له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ئاشكرايانكردووه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌يان رۆژى 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوو له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، باس له كۆنگره‌ى رزگارى نيشتيمانى سووريا كراوه.
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆنگره‌كه هاوشێوه‌ى ئه‌و كۆنگره‌يه ده‌بێت كه له ئه‌يلوولى 2012 سازكرا و تێيدا به‌ره‌ى هێزه‌كان بۆ گۆڕانكارى ديموكراتى راگه‌يه‌ندرا و كه‌سايه‌تييه به‌شداربووه‌كانى كۆنگره‌كه ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كييان له قه‌يرانى سووريا ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ى پێشبينى ئه‌و رۆژنامه‌يه‌ى سووريا "ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى" و "ره‌وتى سورياى سبه‌ى" به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د جه‌ربا و "هاوبه‌ندى نيشتيمانى كورد له سووريا (هه‌نكه‌سه) " به به‌شدارى پێنج پارت و "ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى" كه يه‌كێتى ديموكراتى و هێزه‌كانى "ئيعلانى ديمه‌شق" و "پارتى هه‌ماهه‌نگى" تێيدا به‌شدارى بكه‌ن.
سه‌رچاوه: سپۆتينك
ئ.هـ