كۆپییه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ستی به بانگه‌شه‌كرد
كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان و ده‌رچوونی فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌كانی ده‌ستپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
مارین لۆپێن، سه‌ركرده‌ی پارتی" به‌ره‌ی نیشتیمانی" له رۆژی 5/2/2017 له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانیدا كه درووشمی "ئه‌مه وڵاتی ئێمه‌یه" یان به‌رزكردبووه‌وه گووتی" ئه‌و ته‌نها كه‌سه له توندڕه‌وی ئیسلامی و گلۆباڵیزم ده‌یانپارێزێت، ئه‌گه‌ر له مانگی ئایاری داهاتوو ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا.
وادیاره لۆپێن به سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ خۆشحاڵه و ده‌یه‌وێت رێگاكه‌ی ئه‌و بگرێته‌به‌ر، پاڵپشتی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، پارته‌كه‌شی راستره‌وی توندڕه‌وه و دژی په‌نابه‌ران و یه‌كێتی ئه‌وروپایه، هیواداره بگاته ئاستێكی جه‌ماوه‌ری هاوشێوه له فه‌ڕه‌نسا درووست ببێت تا ئه‌و كارانه ئه‌نجامبدات.
پارتی" به‌ره‌ی نیشتیمانی" رایگه‌یاندووه" ده‌توانین ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی راپرسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستبهێنین"، چونكه راپرسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لۆپێن له خولی دووه‌مدا به‌رامبه‌ر به (فرانسوا فیون) كاندیدی به چانسی گیرۆده‌بوو به ئابڕوچوونه‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردنی ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌دۆڕێت، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه ئه‌ستیره‌ی به‌ختی ئیمانوێل ماكرۆن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بدره‌وشێته‌وه.
لۆپێن به لایه‌نگره‌كانی گوتووه" مه‌ترسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه...ئایا به‌رده‌وام فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت وڵاتێكی ئازادبێ؟، له‌م رووه‌شه‌وه دابه‌شبوون نییه له نێوان لایه‌نگرانی چه‌پره‌و و راستڕه‌وه‌كاندا، به‌ڵكو جیاوازییه‌كه له نێوان نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان و لایه‌نگرانی گلۆبالیزمدایه"
له 144 بڕگه‌ی پابه‌ندبوونی فه‌ڕه‌نسا به به پرسی په‌نابه‌ران و كۆچه‌ران، كه رۆژی شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لۆپێن ده‌ڵێت" سنورێكی زۆر بۆ كۆچ داده‌نێم و هه‌موو په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان ده‌رده‌كه‌م، ئه‌و مافانه‌شی ئیستا بۆیان ده‌سته‌به‌ركراوه كه‌میده‌كه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی یۆرۆ ده‌باته ده‌ره‌وه و راپرسی بۆ ئه‌ندامیه‌تی وڵات له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات و باج له‌سه‌ر داهات و گرێبه‌ستی كاركردنی بیانییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".