ھاووڵاتییەك لە زیندانێكی سلێمانی خۆی خنكاند
ماوەی 13 ساڵ بەھۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە زینداندا بوو
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی ماوەی 13 ساڵ لە زیندان دابوو ئەمڕۆ لە زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی خۆی خنكاند.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ كەسێك لە زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی خۆی خنكاند".
گوتیشی: "ئەو كەسە ناوی كەریمە و ناسراوە بە "كەریم غەسالە" و لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خوشكەكەی خۆی كوشتووە، دواتر لە دادگا سزا دراوە و ماوەی 13 ساڵیشە لە زیندان دایە".
رووداوەكەی ئەمڕۆی زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی لەكاتێك دایە كە دوێنێ ھەرزەكارێك لە زیندانێكی شاری دھۆك خۆی سوتاند و بە ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.