كاوه‌ محه‌ممه‌د: پێويسته‌ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى پابه‌ندى ده‌ستوور بێت

رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نیشتمانی باسیان له‌ پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی كردووه‌

K24 – سلێمانى:

كاوه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی گۆڕان دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نیشتمانی باسیان له‌ پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی كردووه‌ دوای نه‌مانی داعش و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تایه‌كی باش له‌ نێوان هه‌ردوولا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه‌.

كاوه‌ محه‌ممه‌د گووتیشی: "پێویسته‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی پابه‌ندی بڕگه‌كانی ده‌ستوور بێت و رۆڵیشی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت".