نوێنه‌رانى كورد بۆچوونى جياوازيان له‌ باره‌ى پرۆژه‌كه‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانييه‌وه‌ هه‌يه‌

له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كاندا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌.

K24 – هه‌ولێر و سلێمانى:

نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ ئاشته‌واییه‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كاندا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌.

به‌شێكیان پێیانوایە پرۆژەکەى عەممار حەکیم  ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ و هاوكات لەئاست بەرژەوەندییەکانى گه‌لی کوردستاندا نییە. 

عەمار حەکیم و شاندەکەی پرۆژەکەی هاوپەیمانی نیشتیمانیيان هێناوەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسيیەکان گفتوگۆی لەسەر دەکه‌ن، بەڵام پرۆژەیەک ناوی ئاشتەوای نیشتیمانیيە و بە هیچ شێوەیەک باسی کورد و پێشمەرگە و بودجەو کێشەی هەولێرو بەغدا و پێکهاتەکانی تێدا نیە، پرۆژەکەش زیاتر کار بۆ بەهێزکردنی حکوومەتی ناوەند دەکات. لایەنە سیاسیەکانیش تەنها دەیانەوێـت گفتوگۆ رەتنەکەنەوە ئەگەر نا پرۆژەکەیان رەتکردوەتەوە. بڕیاریشە دوو شاندی حزبی و حکوومی بچێنە بەغدا و پرسی سەربەخۆيی و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بخاتەڕوو.

شاندى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان له‌ زارى حه‌ميد مه‌عله‌ پێشنيازيكرد، دوو شاند له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بچنه‌ به‌غدا و يه‌كێك له‌ شانده‌كان حزبى بێت و دووه‌ميان حكومى بێت.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بزووتنەوی گۆڕان تا ئێستا به‌ ره‌سمى خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، ئەمجارە بەشداری شاندی كوردستانی دەكات بۆ بەغدا یاخود نا، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەش دەڵێت: پێویستە سەردانەكان لەسەر ئاستی دەزگا شەرعیەكان بێت نەك لەسەر ئاستی كەسایەتی و حزبی سیاسی، بڕیاردەری كۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت: پێكھاتەی ئەو شاندانەی لە رابردوودا چوونەتە بەغدا تەنیا شێوەیەكی شكلی بوونە.