خانمانی كورد لەخۆشی بردنەوە بەمشێوە ھەڵدەپەڕن
K24 - ھەولێر
تیپی تۆپی پێی خانمانی جۆلەمێرگ لەنێو كەش و ھەوایەكی سەرما و سۆڵەدا، میوانداری خانمانی نسێبینیان كرد و دوای گۆڵبارانكردنێكی چڕ بەدڵێكی ساردەوە بەڕێیان كردنەوە، دوای سەركەوتنەكەش خانمانی جۆلەمێرگ بەشایی و گۆرانی كوردی ئاھەنگیان گێڕا و سەرما و بەفریان بەتەواوی لەبیر خۆ بردەوە.