ئه‌روا به‌غدادى و كوڕێك و برايه‌كى كوژران
ئه‌مريكا له يه‌مه‌ن 14 كه‌سى سه‌ر به قاعيده ده‌كوژێت كه 11يان ژن و منداڵ بوون
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى قاعيده هه‌واڵى كوژرانى ئه‌روا به‌غدادى و كوڕه‌كه‌ى و برايه‌كى بڵاوكرده‌وه.
قاسم ريمى سه‌ركرده له باڵى يه‌مه‌نى رێكخراوى قاعيده له به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌نگيدا كه دامه‌زراوه‌ى "الملاحم"ى سه‌ر به قاعيده بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، ئه‌روا به‌غدادى له ته‌مه‌نى 36 ساڵيدا به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه كوژراوه.
ئه‌روا به‌غدادى له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌وه داواكراو بوو. ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى له لايه‌ن سعووديه‌وه ده‌ستگيركراوه.
قاعيده ئاشكراشيكردووه، ئوسامه كوڕى ئه‌روا و براكه‌ى ئه‌نه‌س عسام تاهير ناسراو به‌ئه‌بى به‌كر به‌غدادى و ئه‌ويش كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ى بريندار بوونه.
كوژران و برينداربوونى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى قاعيده له ئاكامى هێرشێكى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا بووه بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن كه به يه‌كه‌م دابه‌زينى سوپاى ئه‌مريكا له يه‌مه‌ن له سه‌رده‌مى دۆناڵد ترامپدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له به‌ياننامه ده‌نگيه‌كه‌دا ريمى پرسه و سه‌ره‌خۆشى قاعيده‌ى ئاراسته‌ى هاوسه‌رى ئه‌روا به‌غدادى كردووه، كه ئێستا له زيندانى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوديه‌دايه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا قاعيده ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه كه 14 كه‌س له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى ئه‌مريكا كوژراوون و 11يان ژن و منداڵ بوونه.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بيه.
ئ.ه