تاوه‌رى هێڵه‌كانى په‌يوه‌نديكردن زيان له‌ ته‌ندرووستى هاووڵاتيان ده‌ده‌ن

ده‌سته‌ی‌ پاراستن و چاكردنی ژینگه‌ش‌ داوا له كۆمپانیاكانی تايبه‌ت به‌ هێڵه‌كانى په‌يوه‌نديكردن ده‌كات تاوه‌ره‌كانیان لابه‌رن

K24 – سلێمانى:

به‌ هه‌زاران تاوه‌ری  هێڵه‌كانی په‌يوه‌نديكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوازی جیا جیا له‌سه‌ربانی ماڵان  و باڵاخانه‌كان و شوێنه‌ حكومیه‌كان دانراون، ده‌سته‌ی‌ پاراستن و  چاكردنی ژینگه‌ش‌ داوا له كۆمپانیاكانی تايبه‌ت به‌ هێڵه‌كانى په‌يوه‌نديكردن ده‌كات تاوه‌ره‌كانیان له‌سه‌ر باڵاخانه‌و شوێنه‌ حكومیيه‌كان لابه‌رن، چونكه‌ زیانی بۆ ته‌ندورستی مرۆڤ هه‌یه.‌