توركيا سندوقى سامانه سيادييه‌كان درووستده‌كات
شاره‌زایانیش پێیان وایه سیاسیيه‌كانی توركیا یاری به ئابووری وڵات ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا سندوقێكی نوێی به‌ناوی سندوقی سامانه سیادییه‌كان دروستكردووه و پشكی كۆمپانیا حكومیيهكانی وه‌كو توركیش ئێرلاینز و هاڵك به‌نك و بۆرسه‌ی ئیسته‌نبوڵ، ده‌گوازرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و سندوقه و به‌وه‌ش به‌های ئه‌و سندوقه ده‌بێته دوو سه‌د ملیار دۆلار و بۆ پشتیووانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی و پیشخستنی توركیا به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌ندێك له شاره‌زایانیش پێیان وایه سیاسیيه‌كانی توركیا یاری به ئابووری وڵات ده‌كه‌ن.