ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌م پرسانه تاووتوێ ده‌كات
ئه‌م سێ پرسه بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ديموكراتى كوردستان، كۆببێته‌وه و ئه‌و پرسانه تاووتوێ بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، سێ پرسی سه‌ره‌كی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی ناوخۆ و پێشڤه‌چوونی دانوستانه‌كان.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌گه‌ر ناردنی شاندێكی هاوبه‌ش، بۆ به‌غدا تاووتوێ بكرێت.
پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی پارتیش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌بێت، كه نزیكه‌ی ساڵێك به‌ر له ئێستا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاری دابوو.
بارزانی، رۆژی 10ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، بڕیارێكی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ركرد و تا ئێستا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.