پارتی یەكێتی كورد لە سوریا ئازاد نەكردنی پەیامنێرەكەی شەرمەزار دەكات

5 ئەندامی گیراوی ئەنەكەسە ئازادكران

K24 - ھەولێر

پارتی یەكێتی كورد لە سوریا  بەردەوامبوونی دەستگیركردنی پەیامنێرێكی خۆی لە لایەن ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان شەرمەزار دەكات و لە بەیاننامەیەك بەناوی ماڵپەرەكەی رادەگەیەنێت ئالان سەلیم ئەحمەد نزیكەی شەش مانگە لە زیندان دایە و بۆ ماوەی 63 رۆژیش لە زیندانێكی تاكەكەسی لە زیندانی "جركین" لە نزیك شاری قامشلۆ بەسەر بردووە، بێ ئەوەی ھیچ تۆمەتێك راستەوخۆ ئاراستەی بكرێت".

لە ھەواڵەكەدا، بەردەوامبوونی گرتنی ئالان بە بەڵگەیەك بۆ توڵەسەندنەوەی كەسێتی مەترسیدار بەرامبەر ئەو دەزانێت و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش بە "دەسەڵاتێكی ناڕەوا" وەسف دەكات.

بە دەنگەوە ھاتنی ئەو حزبە پاش ئەوەی دێت كە ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رۆژی سێشەممە 7 تشرینی دووەم، 5 ئەندامی گیراوی ئەنەكەسەی ئازاد كرد، كە ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی یەكێتی كورد لە سوریا لە نێوانیان دایە، بەڵام پەیامنێری ماڵپەركەی ھێشتا لە زیندان دایە.

ئالان سەلیم رۆژی 15 ئابی 2016 لە میانەی رێورەسمی بە خاكسپاردنی پێشمەرگەیەكی رۆژئاوا لەگەڵ 5 كەسی تر لە لایەن ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیر كرا.

JS

ئالان سەلیم پەیامنێری یەكێتی میدیا 6 مانگە لە زیندان دایە
ئالان سەلیم پەیامنێری یەكێتی میدیا 6 مانگە لە زیندان دایە