كوردستان24 گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی بڵاو دەكاتەوە

بەرپرسانی ئەم لق و مەكتەبانە گوڕاون

K24 - ھەولێر

كوردستان24 دوا گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا دەكات كە بەرپرسی چەندین لق و مەكتەب گوڕاون.

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و ئەو گۆڕانكارییانەی خوارەوەوە لێكەوتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند پارتی ناوی ژمارەیەك لە بەرپرسانی نوێی لق لە ھەرسێ پاریزگای ھەولێر، دھۆك و كەركوك و ھەروەھا مەكتەبەكانی ئاشكرا كردووە كە بەمشێوەی خوارەوەیە:

سەربەست تروانشی       بەرپرسی لقی 1 دھۆك

ئه‌حمه‌د كانی              بەرپرسی لقی 2 ھەولێر

محه‌مه‌د خورشید          بەرپرسی  لقی 3 كەركوك

عه‌لی ته‌ته‌ر                بەرپرسی لقی 8 زاخۆ

سه‌باح   به‌یتوڵڵا           بەرپرسی لقی 9 ئاكرێ

عه‌لی عه‌ونی               بەرپرسی لقی 10 سۆران

بڵند ئیسماعیل            بەرپرسی لقی 16 دەووبەری ھەولێر

عومەر ئورەی               بەرپرسی لقی 18 ئامیدی

مه‌حمود ئێزدی             بەرپرسی لقی 20 شیخان

كرمانج عەبدوڵڵا           بەرپرسی لقی 23 مەخمور 

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا     بەرپرسی لقی 24 سەفین

حەسەن عەدۆ              بەرپرسی لقی  26 گوڵان

عه‌لی حسێن                بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كان

رێبوار یه‌ڵدا                 بەرپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن

مه‌سعود ساڵه‌یی            بەرپرسی مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوون

چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا       بەرپرسی مه‌كته‌بی دیراسات و پێگەیاندنی کادیران

ساسان عه‌ونی               بەرپرسی مه‌كته‌بی رێكخراوە جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان

عەرفات كەرەم              سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق

ھەر لەمبارەوە عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی كە بەپێی دوا گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی حزبەكەی لە بەرپرسایەتی لقی 20 شێخان بۆ بەرپرسی لقی 10 سۆران گواستراوەتەوە بە كوردستان24 رایگەیاند ئەوەی ئەمڕۆ راگەیەنرا گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی پارتییە لە سنووری ھەر یەك لە پارێزگاكانی ھەولێر، دھۆك و كەركوك، لە قوناغی دواتر گۆرانكارییەكانی پارتی لە سنووری سلێمانی و حەلەبجە رادەگەیەنرێت.