بە ڤیدیۆ... داعش ئەو شوێنەشی بە وێرانكراوی جێھێشتووە

گەنجانی خۆبەخش دروشم و شوێنەوارەكانی داعش دەسڕنەوە

K24 – ھەولێر

ئەو شارو شارۆچكانەی كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی داعش، دوای خۆی شوێنەواری شەڕ و كاولكاری جێھشتووە، یەكێكی دیكە لەو شوێنانە شارۆچكەی قەرەقۆشە، وەك ھاووڵاتیانی قەرەقۆش باسی دەكەن لەلایەن داعشەوە وێرانكراوە، ژمارەیەك گەنجی خۆبەخشی قەرەقۆش ھەڵمەتێكی سڕینەوەی دروشمەكانی داعشیان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی بۆ دواجار ناو و شوێنەواری داعش لە شارۆچكەكەیان بسڕنەوە.