خێزانێكی عەرەب كچەكەیان ناوده‌نێن كوردستان

"كوردستان ئامێزی بۆ ئێمە كردەوە"

K24 - ھەولێر

لە كەمپی ئاواره‌كان له‌ ھەرێمی كوردستان تا ئێستا چەندین نەوەی نوێی ئاوارەكانی شاری مووسڵ لەدایكبوونە، دوایین منداڵیش كە لە كەمپی حەسەن شام لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە دایكبووە، خێزانەكەی ناوی كوردستانیان لێنا، وەك خۆیان دەڵێن، لە خۆشەویستی و ھاوكاری كوردستان، كچەكەیان ناوناوە كوردستان.