بارزانی و سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ره‌وشی ناوخۆی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ت هاوڕابوونه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆبووه‌وه و تاووتوێی پرسه‌كانی قه‌یرانی دارایی، یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ناوخۆ و هه‌رێمییان تاووتوێكرد.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس و رای وه‌كو، خێراکردن لە پرۆسەی ئاشتەوایی و گفتوگۆی راستەوخۆی لایەنەکان، بەتایبەت لەدوای ئازادکردنی مووسڵ و ئەگەری گۆڕانکارییه‌كانی عێراق و ناوچەکە و ئاشتەوایی و رێکخستەوەی ناو ماڵی کوردی و کاراکردنەوەی دام و دەزگاکانی هەرێم، هاوڕابوونه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یجی فه‌رمی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، بارزانی ستایشی رۆڵی خەمخۆرانەی ئەمینداری گشتی و یەکگرتووی کردوو لە پێناو لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و رەواندنەوەی گرژییەکان و گەڕان بەدوای چارەسەردا.
ئه‌مینداری گشتی راشیگه‌یاندووه، هەل و مەرجە خودی و دەرەکییەکان پێویستیان بە کاری هاوبەش و خێرا هەیە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی هه‌رێمی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌ی سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و ته‌وزیفكردنی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كورد له شه‌ڕی دژی داعش.