گۆڤارێكى ئه‌مريكى: يه‌په‌گه تاوانى جه‌نگى ئه‌نجامداوه
"قاسم سوله‌يمانى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا و له شارى سلێمانى په‌يوه‌ندى له نێوان په‌يه‌ده و رژێمى ئه‌سه‌ددا درووستكرد"
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارێكى دێرين و پڕ خوێنه‌رى ئه‌مريكا، له به‌دواداچوونێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له شارى سلێمانى "قاسم سوله‌يمانى نێوه‌ندگيرى ئه‌سه‌د و په‌يه‌ده‌ى كردووه و رۆژئاواى كوردستان كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونى ئێران و ئه‌سه‌د". ئاشكراشيكردووه، "ميليشياكانى يه‌په‌گه زۆر تاوانى دژه مرۆڤيان ده‌رهه‌ق به هاووڵاتيانى كورد و عه‌ره‌ب ئه‌نجامداوه و چه‌ندين ماڵ و خانووى عه‌ره‌به‌كانيان رووخاندووه".
هه‌فته‌نامه‌ى زه نه‌يشنى ئه‌مريكى كه كۆنترين و پڕخوێنه‌رترين گۆڤاره و له ساڵى 1865ه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌دواداچوونێكى وردى له باره‌ى پێشێلكارييه‌كانى په‌يه‌ده له ژێر ناوى (ئايا كوردانى سووريا تاوانى جه‌نگيان ئه‌نجامداوه) بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ريپۆرته‌ره‌كه ناوى رۆى گه‌تمه‌ن، له بوارى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون كارده‌كات. ماوه‌ى ئاماده‌كردنى به‌دواداچوونه‌كه‌ى شه‌ش مانگى خاياندووه.
رۆى گه‌تمه‌ن يه‌كێك له‌و رۆژنامه‌وانه ناودارانه‌يه، خه‌ڵاتى پۆليتزه‌رى وه‌رگرتووه، ئه‌ويش گه‌وره‌ترين خه‌ڵاته له بوارى رۆژنامه‌وانييدا.
له به‌شێكى به‌دواداچوونه‌كه‌دا هاتووه: رۆژئاواى كوردستان به ته‌واوى له ژێر هه‌ژموونى ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د دايه.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشياكانى سه‌ر به يه‌په‌گه‌دا زۆر به روونى ده‌بينرێت.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، دۆخه‌كه به ئاستێكه هه‌ست ناكرێت هيچ جۆره ئازادى و ديموكراسييه‌ك له ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌بێت. به هۆى ئه‌و ره‌وشه و شه‌ڕ له ناوچه‌كه نزيكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتيانى رۆژئاوا ئاواره‌ى باشوورى كوردستان بوون و 200 هه‌زاريشيان چوونه‌ته توركيا.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌دواداچوونه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا، پارتى يه‌كێتى ديموكرات، په‌يه‌ده به جياواز له په‌كه‌كه ده‌بينێت، به‌ڵام ريپۆرته‌رى به‌دواداچوونه‌كه ده‌ڵێت: هيچ جياوازييه‌كيان نييه و كۆپى يه‌كن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: زۆر كه‌سى ديكه‌ش ئه‌مه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه جياواز نيين و يه‌كن.
ده‌رباره‌ى پێشێلكارييه‌كان ئاماده‌كارى به‌دواداچوونه‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌و هێزانه عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كانيان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ده‌ركردووه.
له باره‌ى هه‌ژموونى ئێران و رژێمى سوورياش له ناوچه كوردييه‌كاندا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پاسدارى ئێرانى و هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه‌دا بوونيان هه‌يه.
سيهانۆك ديبۆ، گه‌وره راوێژكارى هاوسه‌رۆكه‌كانى په‌يه‌ده، ده‌رباره‌ى بوونى پێشێلكارى له ناوچه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياندووه، ئه‌وانه تۆمه‌تن و هه‌موويان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: ئێمه ئه‌و كارانه‌مان نه‌كردووه. به هۆى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكاين له شه‌ڕى داعش ناتوانين پێشێلكارى وا بكه‌ين. ده‌رباره‌ى تێكدانى خانووى عه‌ره‌به‌كان و ده‌ركردنيشيان ئه‌و راوێژكاره وتويه‌تى: ئێمه له شه‌ڕداين له‌گه‌ڵ داعش و له شه‌ڕيشدا زۆر شت رووده‌دات. هه‌ندێك شوێنيش ره‌وشى شه‌ڕه‌كه به شێوه‌يه‌كه كه ناتوانرێت ده‌ست بپارێزرێت.
ريپۆرته‌ره‌كه هه‌وڵيداوه، راوبۆچوونى ئه‌مريكاييه‌كان له‌و باره‌يه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام هيچ به‌رپرسێكى ئه‌مريكى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌ى بۆ نه‌كردووه. بۆيه ئاماژه‌ى به راپۆرتى رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ له‌وانه ئه‌منستى كردووه، كه له راپۆرته‌كانى خۆيان‌دا باسيان له پێشێلكارييه‌كان كردووه.
له درێژه‌ى به‌دواداچوونه‌كه‌دا ريپۆرته‌ره‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌و هێزه كورديانه‌ى رۆژئاوا كه ئيداره‌ى ئۆباما به پاڵه‌وان ناويان ده‌بردن كه‌چى كورد و عه‌ره‌ب له‌به‌ر زۆردارى و پێشێلكارييه‌كانيان له ده‌ستيان هه‌ڵدێن.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه ئاماژه به‌و واقيعه‌ى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات كه له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى سووريا كه‌وتووه‌ته ده‌ست په‌يه‌ده، له‌و باره‌يه‌وه چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ناسر كه يه‌كێكه له به‌رپرسه باڵاكانى رژێمى ئه‌سه‌د له حه‌سه‌كه و به‌رپرسى موخابه‌راتى رژێمى ئه‌سه‌د دا كردووه و ئه‌ويش له وه‌ڵامدا وتوويه‌تى: له مانگى ئازارى 2011 له ديمه‌شق، به‌رپرسانى په‌كه‌كه و حكومه‌تى سووريا كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان كردووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به په‌كه‌كه گوتراوه، ئێمه ئێوه‌مان دامه‌زراندووه و له 1983ه‌وه پاڵپشتيتان ده‌كه‌ين، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌يه ئێوه‌ش كارێك بۆ ئێمه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شى گوتوه: له سه‌رده‌مى حوكمى حافز ئه‌سه‌ددا زۆر جار له‌سه‌ر داواى ئێمه له لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه هێرش ده‌كرايه سه‌ر توركيا.
هه‌روه‌ها گوتويه‌تى: ئێمه زۆر هاوكارى ئه‌و هێزانه‌مان كرد. تا له‌و ناوچانه‌دا خۆيان رێكبخه‌ن و خۆيان به‌ڕێوه به‌رن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نيوه‌ى قازانجى نه‌وت له‌و ناوچه‌يه بۆخۆيان به‌كاربهێنن و له لايه‌ن سوپاى سوورياشه‌وه چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازييان بۆ دابينكراوه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى موخابه‌راتى رژێمى ئه‌سه‌د له حه‌سه‌كه باس له رۆڵى قاسم سوله‌يمانى له‌و نێوه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رۆڵێكى گرنگى له نێوه‌ندگيرى په‌كه‌كه و سووريادا هه‌بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له پايزى 2011دا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى زۆر گرنگ به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌شدا ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى ئێستاى په‌يه‌ده به‌شدارى كردووه.
ئه‌و كاته ساڵح موسليم له لايه‌ن حكومه‌تى سوورياوه سكاڵاى له سه‌ر بووه. به‌ڵام قاسم سوله‌يمانى هه‌وڵيدا په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و دووانه باش بكات.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا بوو كه بڕيار درا ئيداره‌ى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا بدرێته ده‌ست په‌يه‌ده وه‌ك قاميشلۆ و عامودا و سه‌رێ كانى و هه‌ندێ ناوچه‌ى ديكه.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ريشدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سه‌ر به هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه بمێننه‌وه و بوونيان هه‌بێت.
له باره‌ى هاوكارى نێوان په‌يه‌ده و كاركردنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى سووريا راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ سه‌رۆكى ره‌وتى ئاينده (شه‌پێلا پێشه‌ڕۆژ)، كه سه‌ركرده‌يه‌كى كوردى دژى ئه‌سه‌د بوو، له مانگى 10ى 2011 له لايه‌ن په‌يه‌ده‌وه كوژرا.
به گوته‌ى ريپۆرته‌رى به‌دواداچوونه‌كه دواى ئه‌وه زنجيره‌ى كوشتن و تيرۆر ده‌ستيپێكردووه و نه‌يارانى ئه‌سه‌د كراونه‌ته ئامانج و كه‌سانێكى وه‌ك مه‌حمود وه‌لى له مانگى ئه‌يلوولى 2012 و ئه‌حمه‌د بونجاق له مانگى ئه‌يلوولى 2013 كوژرا.
دادوه‌رێكى كورد به ناوى ئيبراهيم حه‌سه‌ن قسه‌ى بۆ ريپۆرته‌ره‌كه‌ى زه نه‌يشن كردووه و وتويه‌تى: بێگومان په‌يه‌ده له ژێر هه‌ژموونى ئه‌سه‌د كارى ده‌كرد و نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌ديان ده‌گرت و ده‌كوشت و خه‌ڵكيشيان بێ سه‌روشوێن ده‌كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و به‌دواداچوونه‌دا باس له‌وه كراوه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگرى ئه‌مريكا ره‌تيانكردووه‌ته‌وه له باره‌ى سياسه‌تى خۆيان له رۆژئاوا هيچ قسه‌يه‌ك بكه‌ن و ته‌نيا برێت مه‌كگۆرك كه نوێنه‌رى ئۆباما بوو له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش سه‌ره‌ڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى زۆر پرسيارى رۆژنامه‌كه، هێنده‌ى وتووه كه ئه‌مريكا له رێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌يه‌ده هه‌يه ئه‌ويش بۆ شه‌ڕى داعش و مانه‌وه‌ى سووريايه به يه‌كگرتوويى.
بۆ بينى سه‌رچاوه‌ى بابه‌ته‌كه كرته لێره بكه.