به ڤیدیۆ.. رووداوێكی هاتووچۆ له شاری هه‌ولێر ببینه
كاتێك ئۆتۆمبێل ده‌فڕێت
K24 - هه‌ولێر:
رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووداوێكی هاتووچۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كاتژمێر 12:30 خووله‌كی دوێنێ شه‌و له شاری هه‌ولێر روویداوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێلێكی سپی، كه ئاماژه به جۆره‌كه‌ی نه‌كراوه، به خێراییه‌كی زۆر، له جووتسایدی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر ده‌ڕوات و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
وه‌ك له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه، ئۆتۆمبێله سپییه‌كه، به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌ی ده‌فڕێت و خۆی به ئۆتۆمبێلێكی دیكه داده‌دات، كه وه‌ستاوه، وه‌ك فازڵ حاجیش نووسیویه‌تی: "زیاتر له فڕین ده‌چێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، وێڕای زیانێكی ماددی زۆر به ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه، كه‌سێكیش زامدار بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه، كه شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله سپییه‌كه، دێنه ده‌ره‌وه.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌و خێراییه بۆ شه‌قامی ئۆتۆبانیش نابێت، نه‌ك شه‌قامێكی ته‌سك و جه‌نجاڵی وه‌كو جووتسایدی به‌ختیاری".