داعش 7 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه
به ڤیدیۆ.. سێ مووشه‌كیان له ئاسمانی ته‌قێندراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌تی "سینا"ی سه‌ر به داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیلاتی باشووری ئیسرائیل، خسته ئه‌ستۆی خۆی.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، دوێنێ شه‌و رایگه‌یاند، له نیمچه دوورگه سیناوه، حه‌وت مووشه‌ك ئاراسته‌ی باشووری ئیسرائیل كراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی سوپای سوپای ئیسرائیل، سێ له‌و مووشه‌كانه، به سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی، كه پێی ده‌گوترێت مشته‌كۆڵی ئاسنین "Iron Dome"، له ئاسماندا ته‌قێندراونه‌ته‌وه و مووشه‌كی چواره‌میش له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
چه‌كدارانی داعش، ئێستا له نیمچه دوورگه‌ی سینا بوونیان هه‌یه، شه‌ڕێكی سه‌ختیش له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیسی میسر و چه‌كدارانی به‌ناو "ویلایه‌تی سینای داعش" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
#داعش يتبنى إطلاق صواريخ على منتجع ايلات البحري في #اسرائيل من صحراء #سيناء المصرية https://t.co/23YtpVts0p#مصر pic.twitter.com/KKrMVgFFSm
— عين اليوم (@3alyoum) February 9, 2017
.