حاكم قادر: یەكێتی و پارتی لەگەڵ یەكتر كۆبوونەتەوە و گفتوگۆ لەسەر تەواوی بابەتەكان كراوە

ته‌واوی لایەنەكان پێشوازیان لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانی كردووە

K24 - سلێمانی:

حاكم قادر حەمەجان, ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونەوەی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: "ته‌واوی لایەنەكان پێشوازیان لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانی كردووە و پێیان باش بووە".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "تا ئێستا نەچووتە بواری جێبەجێكردنەوە، ھەرچەندە یەكێتی و پارتی لەگەڵ یەكتر كۆبوونەتەوە و گفتوگۆ لەسەر تەواوی بابەتەكان كراوە و لێك تێگەیشتنی باش لە نێوانماندا ھەبووە".