جهخت لهسهر پێويستى هاوڕايى يهكێتى و پارتى دهكرێتهوه
جێگری مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو ھاوھەڵوێستیەی نێوان حزبەکەی و پارتی بە پێویست دەزانێت و داواش دەكات ئهوھاوھەڵوێستی و یەکگوتارییە شۆڕبێتەوە بۆناو لایەنە سیاسیەکانی دیكەی ھەرێمی کوردستان.
K24 – ههولێر:
له بهرامبهر پێشھاتە نوێیهکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی و سەربازی لە عێراق و ناوچەکە و ھێنانەدی یەک گوتاری کورد لەگەڵ بەغدا بۆچارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوولا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان ھاوڕان. جێگری مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو ھاوھەڵوێستیەی نێوان حزبەکەی و پارتی بە پێویست دەزانێت و داواش دەكات ئهوھاوھەڵوێستی و یەکگوتارییە شۆڕبێتەوە بۆناو لایەنە سیاسیەکانی دیكەی ھەرێمی کوردستان.