لە فەرەنسا شەڕ و پێكدادان نێوان كورد و تورك روویدا
ساڵانە لە ساڵیادی رفاندنی ئۆجەلان رێپیوان رێك دەخرێت
K24 - ھەولێر
لە كاتی ئامادەكاری بۆ رێپیوانیكیساڵانەی كورد لە فەرەنسا شەڕ و پێكدادان نێوان گرووپێك لە كورد و تورك روویدا.
بڕیارە رێپیوانی كوردەكانی ئەوروپا رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو لە ستراسبۆرگ لە رۆژھەڵاتی فەرەنسا بەڕێوە بچێت.
ساڵانە كوردەكانی باكووری كوردستان لە وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵیادی رفاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پەكەكە رێپیوان ساز دەكەن و داوای ئازادكردنی دەكەن، كە لە رۆژی 15 شوباتی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی كینیا رفێندرا و بۆ توركیا گواسترایەوە.
ساڵی 2016 زیاتر لە 15 ھەزار كەس بەشداری رێپیوانەكە ببوون، كە پۆلیس رێوشوێنی توندی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی بەشدارانی رێپیوانەكە گرتەبەر.
ئەمساڵ كونسولخانەی توركیا لە ستراسبۆرگ داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم رێپیوانە لە بەرپرسانی ناوچەكە كرد.
پۆلیسی فرەنسا بۆ پێشیگرتن بە پێكدادانی نێوان ھەردوولا ھێزێكی زیاتر راسپاردووە و سەرۆكی شارەوانی سار ئونیۆن رایگەیاند بە ھۆی ئەم رووداوە سكالا دژی رێكخەرانی رێپیوانەكە تۆمار دەكات.
لە لایەكی ترەوە میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوە ھەندێ كەسی "فاشیست" ھێرشیان كردە سەر رێپیوانی ستراسبۆرگ و ئەوانیش بەرگرییان كرد و رێپیوانەكەشیان بە ماوەیەك وەستا.
JS