وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
شەڕی دژی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا بگاتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
کوردستان24 زانیوویەتی کە مژاری سەرەکی سەردانەکەی وەزیری بەرگری بەریتانیا بۆ ھەولێر، شەڕی دژی داعش و ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵە.
ئەمە سێیەمین سەردانی مایکڵ فاڵۆن دەبێت بۆ کوردستان پێشتر لە ساڵانی 2014 و 2016، سەردانی ھەولێری کردووە و بەریتانیاش یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی و ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە مەشق و راھێنانیان بە ھێزی پێشمەرگە کردووە.