ئاسایشی هه‌ولێر گروپێكی سه‌ر به داعشی ده‌ستگیركرد
ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌ویجه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گروپێکی 5 کەسی سەر بە رێكخراوی داعشی دەستگیر کرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه به‌نیازبوون خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو چه‌كدارانی داعش.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و وێنه‌ی ئه‌و پێنج كه‌سه‌دا رایگه‌یاندووه" دوای چاودێریكردن و به‌دواداچوونی ورد توانیومانه ئه‌و گروپه پێنج كه‌سییه ده‌ستگیربكه‌ین، كه نیازیان هه‌بووه بچنه حه‌ویجه و په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه بكه‌ن.
ئاسایشی هه‌ولێر ناوی ئه‌و 5 كه‌سه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
- تیرۆریست/ (هاوار یوسف عبدالکریم).
- تیرۆریست/ (هەڵمەت عمر عثمان احمد).
- تیرۆریست/ (هانی ابرھیم رشید فرج).
- تیرۆریست/ (فەرهەنگ عباس عبدالرحمن رشید).
- تیرۆریست/ (عبداللە باقی عبداللە رشید).
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه لە داھاتوویەکی نزیکدا دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوان لە ڕێگایی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌درێته میدیاكان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)