سه‌وزه‌ى ناوخۆ به‌شى پێداويستى بازار ناكات
له‌كۆی 12هه‌زار و 500 خانووی پلاستیكی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها 3 ھەزارو 500 خانووی پلاستیكی له‌وه‌رزی زستندا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌می سه‌وزه.
K24 – هه‌ولێر:
له‌كۆی 12هه‌زار و 500 خانووی پلاستیكی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها 3 ھەزارو 500 خانووی پلاستیكی له‌وه‌رزی زستندا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌می سه‌وزه.
به‌ڕێوبه‌ری خانووه پلاستیكیه‌كان له وه‌زارتی كشتوكاڵ، باس له‌وه ده‌كات له ساڵی 2008 ەوه ڕێنماییان داوه‌ته جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می سه‌وزه بچێنن، راشیگه‌یاند، سه‌وزه‌ی ناوخۆیی به‌شی پێداویستی بازاڕ ناكات و ناچار له ده‌ره‌وه‌ی سه‌وزه هاورده ده‌كرێت.