ناتۆ: ئێران و رووسيا پشتيوانى تاڵيبان ده‌كه‌ن

فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، ئێران و پاکستان و رووسیا بە پشتگیریکردنی تاڵیبان و بێهێزکردنی حکوومەتی ناوەندی تۆمەتبار دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، ئێران و پاکستان و رووسیا  بە پشتگیریکردنی تاڵیبان و بێهێزکردنی حکوومەتی ناوەندی تۆمەتبار دەکات.

له‌ به‌رامبه‌ردا سەرۆك کۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، ئێران هەر لە سەره‌تاوە دژایەتیی تاڵیبان و تیرۆریزمی کردووە.

هاوكات وەزیری بەرگریی ئەفغانستانیش داوای لە ئەمریکا کرد هێزی زیاتر ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بكات.