ترامپ بووه‌ته‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر بازرگانى گوڵى كۆڵۆمبيا

خاوەنی كارگە و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ترسیان ھەیە لە بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا

K24 – هه‌ولێر:

كۆڵۆمبیا وەك دووەم گەورە بەرھەمھێنەری گوڵ لەجیھاندا، ژمارەیەكی زۆر گوڵی بۆ رۆژی خۆشەويستی بەرھەمھێناوە و دەیەوێت ئەمساڵ ژمارەیەكی پێوانەیی لەفرۆشتن و بەرھەمھێنانی گوڵ تۆمار بكات. ھەروەھا داھاتێكی زۆریش دەستبخات، بەڵام خاوەنی كارگە و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ترسیان ھەیە لە بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا و دەڵێن ئەمریكا گەورەترین كڕیاری گوڵەكانی ئێمەیە بەقەدەغه‌كردنی گوڵ بۆ ئەمریكا دووچاری زیانێكی گەورە دەبین.