بازاڕی كڕین و فرۆشتنی باڵندە جمهی دێ
K24 - قامیشلۆ:
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان, بازاڕێكی تایبەت بەكڕین و فرۆشتنی پەلەوەر و باڵندە بوونی ھەیە و ھەفتانەش لەرۆژانی یەكشەممە و ھەینی, جووتیاران و فرۆشیاران بۆ راكێشانی سەرنجی كڕیاران جۆرەھا باڵندە و پەلەوەر بۆ نمایشكردن دەھیننە ئەو بازاڕە، بەھۆی زۆری باڵندەكانیش لەو ناوچەیە ژمارەیەكیان ھەناردەی توركیاو باشوری كوردستانی دەكەن.