كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

ژمارەیەك لە ئەكادیمی و مێژوونووس بەشداری لە كۆنفراسەكەدا دەكەن

K24 - ئۆلدەنبورگ

ئەمڕۆ شەشەمین كۆنفرانسی كوردانی ئیزدی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا ژمارەیەك لە ئەكادیمی و مێژوونووس بەشدار دەبن و چەندین لێكۆڵینەوە لەبارەی ئێزدیناسی پێشكەش دەكرێن.

بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێری كوردستان24 لە ھۆڵی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە رایگەیاند: "لە كۆنفرانسی ئەمڕۆی كوردانی ئێزدی لە شاری ئۆلدەنبورگ لە ئەڵمانیا، كەسانی ئەكادیمی و مێژوونووس لە وڵاتانی ئەوروپا بەشداری دەكەن، چەندین لێكۆڵینەوە لەسەر ئیزدناسی پێشكەش دەكرێن".

پیر خدر ئەندامی كۆنفرانسەكە بە كوردستان24 گوت: "مەبەستی سەرەكی كۆنفرانسەكە ئەوەیە ئێزیدییەكان چۆن ئاین و كولتوور و دابونەریت و زمانی خۆیان بپارێزن".

بڕیارە ئەو كۆنفرانسە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت و چەندین لێكۆڵینەوە لەبارەی ئێزدییەكان پێشكەش كردووە.

كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
كۆنفرانسی ئێزدیناسی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
Fly Erbil Advertisment