كوردستان 24 وردهكارى شهشهم كۆنفرانسى كوردانى ئێزدى دهخاتهڕوو
لە کۆنـفرانسەکەدا لە لایەن شـارەزاو پـسپۆڕانی پێکـهاتەی ئـێزدى چەندین مژارو لێکۆڵینەوەی مێژوويی و ئـاینی لەسەر کوردانی ئـێزدی خـرانەڕوو.
K24 – ئۆڵدن بۆرگ/ئهڵمانيا:
شــەشەمین کـۆنـفرانسی کوردانی ئێزدی بۆ لێکۆڵینەوە و ئێزدیناسی لە شـاری ئـۆڵدن بۆرگی ئـەڵــمانیا، بە بـەشداری چەندین کەسایەتی ئاینی ئێزدی و سیاسی وئـەکادیمی ورۆشـەنبیر و دۆسـتانی پێکـهاتەکە بەڕێوەچوو.
لە کۆنـفرانسەکەدا لە لایەن شـارەزاو پـسپۆڕانی پێکـهاتەی ئـێزدى چەندین مژارو لێکۆڵینەوەی مێژوويی و ئـاینی لەسەر کوردانی ئـێزدی خـرانەڕوو.
پیر خـدر، یەکێک لە دەستەی هەڵسوڕێنەرانی کۆنفرانسەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، کە ئـامانجیان لە کۆنفرانسەکە ناساندنی کوردانی ئێزدیە لە رووی ئاینی وپێکـهاتەکەیەوە.
گوتیشی: ئێمە ساڵانە ئەم کۆنفرانسە بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدەدەین.
بـەشـداربوویەکی دیکەی کۆنفرانسەکە د. نەهرۆ زاگرۆس لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد لێکۆڵینەوەم لە بارەی بوونی کوردانی ئێزدی لە ئەرمینیا و گورجستان و چەند شوێنێکی دیکە ئەنجامداوە، کە خەریکە لە هەندێ لەو شوێنانە رێژەیان بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوه.
ههروهها گوتیشی: جیا لە رووی پێکـهاتکەیانەوە، هاوکات لێکۆڵینەوەم لە بارەی موزیک و بەیت و پهند و ئاوازەکانیان کردووە، کە دەبێت لە هەموو روویەکەوە هەوڵی پاراستنى کلتووری خۆیان بدەن.
کۆنفرانسی شەشەمی کوردانی ئێزدى بۆ لێکۆڵینەوە و ئێزدیناسی دوو رۆژ دەخایەنێت و چەندین پرس ومژارو لێکۆڵینەوەی تايبهت به ژيان و فهرههنگى کوردانی ئێزدی دەخرێنەڕوو.