خشته‌ى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشينان و زيندانيانى سياسى و كه‌مئه‌ندامان راگه‌يه‌ندرا
خشته‌ى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشينان و شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى و كه‌مئه‌ندامانى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشينان و شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى و كه‌مئه‌ندامانى راگه‌ياند.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت:- مووچه‌ى خانه‌نشینان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى و كه‌م ئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه 13 و 14ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژانى چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه 15 و 16ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
1-ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 19/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 20/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 21/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
4- ڕۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 22/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
5- ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 23/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.
6- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 26/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى ناوخۆ
- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
- وه‌زاره‌تى پلان دانان
- وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
7- ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 27/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تى كاره‌با
- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
- دیوانى چاودێرى دارایی
- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
- ده‌سته‌ى ژینگه
- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
- ده‌زگاى مین
- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
8- ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 28/2/2017، مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى 2016 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
- وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
- وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
- وه‌زاره‌تى داد
- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
هه‌روه‌ها ڕۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 1/3/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 2/3/2017، مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.