سهرۆكى كۆميسيۆنى ههڵبژاردن: تهنيا به فهرمانى سهركردايهتى سياسى كورد دهست لهكاردهكێشمهوه
گوتی: هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە ئەوان نەکردووە.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەربەست مستەفا، رەتیکردەوە دەست لەکاربکێشێتەوە و رايگهياند، تەنيا بە فەرمانی سەرکردایەتی سیاسی کورد دەست لەکاردەکێشێتەوە.
سەربەست مستەفا لە لێدوانێکی دا بۆ کوردستان 24 ئاماژەی کرد، هەندێک لایەن کاتی هەڵبژاردنییان بەدڵ نەبووە بۆیە خەڵکییان هێناوەتە سەر جادە بۆ ئەوەی فشار بۆ سەر کۆمسیۆن بێنن و گوتی: هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە ئەوان نەکردووە.
سەربەست مستەفا هەڕەشەی کرد ئەگەر مەترسی لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن هەبێت ئەوان ئامادە نین هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببهن و گوتى: ئەوانەی ئاڵۆزییەکانیان دروستکرد بەرپرساتی دواكهوتنی هەڵبژاردنەکان هەڵدەگرن.