به بێ ناوهێنانى بهرههم ساڵح و ئازاد جنديانى مهكتهبى سياسى يهكێتى راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه
بەھیچ جۆرێک باس لە وازھێنانی ئازاد جندیانی ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نەکراو
K24 – سلێمانى:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بێ بەرھەم ساڵح کۆبوویەوە. لە راگەیهندراوێکی دوو خاڵیشدا کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتی بە ئەرێنی لەقەڵەم دراو و باس لەو گۆڕانکاریانەش کرا کە یەکێتی لە ھەرێم و بەغدا و ناوخۆی حزبەکەش دەیەوێت ئەنجامی بدات. بەڵام بەھیچ جۆرێک باس لە وازھێنانی ئازاد جندیانی ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نەکراو و بڕیاریش درا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامبدرێت.