به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول چی ڕوویدا؟
لیڤه‌رپوول یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له 2017 تۆمار كرد
له گه‌ڕی 27ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به 2 گۆڵی خاوێن یانه‌ی تۆتێنهامی سه‌ركێشی خوله‌كه‌ی تێك‌شكاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 شووباتی 2017، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهامی كرد، رووداوه گه‌وره‌كه‌ش له ماوه‌ی 3 خولهك ڕوویدا، كاتێك له خوله‌كی 16 و 18ـی گێمی یه‌كه‌م سه‌یدۆ مانی سه‌نیگالی دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌م بردنه‌وه له 2017.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه
ـ لیڤه‌رپوول له دوایین 10 یاری خۆی له دژی تۆتێنهام، بووه خاوه‌نی 7 سه‌ركه‌وتن و 3 یه‌كسانبوون.
ـ ماوریسیۆ پۆچیتینهۆ له‌وه‌ته‌ی بۆته راهێنه‌ری تۆتێنهام، 7 جار رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول بۆته‌وه، هیچ یارییه‌كیشی نه‌بردۆته‌وه، خاوه‌نی 4 شكست و 3 یه‌كسانبوونه.
ـ سه‌یدۆ مانی له ماوه‌ی 138 چركه دوو گۆڵی له تۆتێنهام كرد، یه‌كمجاره بتوانێت ئه‌م كاره بۆ لیڤه‌رپوول بكات.
ـ سه‌یدۆ مانی یه‌كه‌مین یاریزانه له پرێمه‌رلیگ كه به‌شداری له تۆماركردنی 15 گۆڵ كردووه.
ـ سه‌یدۆ مانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 11 گۆڵ.
ـ لیڤه‌رپوول به 49 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه و تۆتێنهامیش به 50 خاڵ پله‌ی دووه‌می چۆل نه‌كرد.