سه‌عدى پيره ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ده‌خاته‌ڕوو
هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى ناسكدا تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى سه‌ردانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانيان كرد.
گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر يه‌كڕيزى يه‌كێتى نيشتيمانى كرايه‌وه و باس له رۆڵى يه‌كێتى و پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته حكومييانه كرا كه پشكى يه‌كێتيين.
روونيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى ناسكدا تێده‌په‌ڕێت و قه‌يرانى دارايى تينى بۆ خه‌ڵك هێناوه و ته‌نيا به يه‌كڕيزى ده‌توانرێت ئه‌و قه‌يرانه تێپه‌ڕێنرێت.