ئارێز عه‌بدوڵڵا: تەنیا بارزانی دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات
"بارزانی ده‌توانێت زۆر به ئاسانی كێشه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه چاره‌سه‌ر بكات"
K24 - ھەولێر
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 راگه‌یاند، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاكه كه‌سه بتوانێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی گوتیشی، بارزانی ده‌توانێت زۆر به ئاسانی كێشه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.