تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ روویدا
كارمەندێكی ئاسایش گیانی لە دەستدا
K24 – ھەولێر
تەقینەوەیەك لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و ژمارەیەك كەس بوونەتە قوربانی.
پەیامنێری كوردستان24 لە قامیشلۆ رایگەیاند: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێك لە گۆڕپانی ئەسكەندەرۆن، بە ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی رۆژئاوادا تەقییەوە، لە ئەنجامدا كارمەندێكی ئاسایش گیانی لە دەستدا".