بارزانی بەشداری لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەکات
زیاتر لە پێنج سەد کەسایەتی سیاسی بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن و سەرۆک بارزانیش لەپەراوێزی بەشداریکردنیدا، چەندین دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنجا و سێیەمین وەشانی کۆنگرە ئاسایشی میونشن دەكات کە بڕیارە لە 17 ئەم مانگە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
زیاتر لە پێنج سەد کەسایەتی سیاسی بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن و سەرۆک بارزانیش لەپەراوێزی بەشداریکردنیدا، چەندین دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ساڵی رابردووشدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بانگێشتی كۆنگرەی ئاسایش جیھان لە میونشن كرا، جگە لە بەشداریكردنی لە پانێڵێك بەناوی (جیۆپۆلەتیکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست) بارزانی كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە جیھانییەكان ئەنجامدا.