ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گروپێكی سه‌ر به داعش بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی گروپێكی تیرۆریستی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گروپێكی 5 كه‌سی سه‌ر به داعش ئاشكرا ده‌كات كه ده‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه سنوری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه" سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌که (هاوار یوسف غفور) له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه به هاوکاری تیرۆریستی داواکراو "شکار پۆڵا" په‌یوه‌ندی کردووه به گروپی تیرۆریستی (جبهة النصرة) و چووه‌ته سوریا و له ناوچه‌ی (جبل الترکمان) چه‌کدار بووه و نازناوی (ابو حمزة)ی وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه " به‌پێی دانپێدانانه‌کانی، تیرۆریست (هاوار) فکره‌ی زیاتر له داعش نزیکبووه، بۆیه له رێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، په‌یوه‌ندی کردووه به تیرۆریستی داواکراو (که‌یفی حمدامین عولا) ناسراو به (ابو یاسر) که ئه‌میرێکی داعشه له حه‌ویجه، دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گروپێکی له هاوڕێکانی دروستکردووه، ته‌واوی گروپه‌که که دانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌یعه‌تیان به داعش داوه و بڕیاری چوونه نێو داعشیان داوه، دواتر له‌سه‌ر داوای تیرۆریست (ابو یاسر) له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌رێکه‌وتوون بۆ قه‌زای مه‌خمور تاکو بپه‌ڕنه‌وه ناوچه‌ی (حه‌لوات) له سنوری داعش".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه " دوای زانیاری و چاودێری وردی تیمه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، هێزه‌کانی ئاسایش توانیان له ئۆپه‌راسیۆنێکدا، له سنوری مه‌خمور سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ستگیر بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه سنوری داعش".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
له‌به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگری و مه‌یدانیه‌کانی ئاسایش، توانرا گروپێک تیرۆریست ده‌ستگیر بکرێن، له‌وکاته‌ی ده‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه سنوری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌که (هاوار یوسف غفور) له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه به هاوکاری تیرۆریستی داواکراو "شکار پۆڵا" په‌یوه‌ندی کردووه به گروپی تیرۆریستی (جبهة النصرة) و چووه‌ته سوریا و له ناوچه‌ی (جبل الترکمان) چه‌کدار بووه و نازناوی (ابو حمزة)ی وه‌رگرتووه.
به‌پێی دانپێدانانه‌کانی، تیرۆریست (هاوار) فکره‌ی زیاتر له داعش نزیکبووه، بۆیه له رێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، په‌یوه‌ندی کردووه به تیرۆریستی داواکراو (که‌یفی حمدامین عولا) ناسراو به (ابو یاسر) که ئه‌میرێکی داعشه له حه‌ویجه، دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گروپێکی له هاوڕێکانی دروستکردووه، ته‌واوی گروپه‌که که دانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌یعه‌تیان به داعش داوه و بڕیاری چوونه نێو داعشیان داوه، دواتر له‌سه‌ر داوای تیرۆریست (ابو یاسر) له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌رێکه‌وتوون بۆ قه‌زای مه‌خمور تاکو بپه‌ڕنه‌وه ناوچه‌ی (حه‌لوات) له سنوری داعش.
دوای زانیاری و چاودێری وردی تیمه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، هێزه‌کانی ئاسایش توانیان له ئۆپه‌راسیۆنێکدا، له سنوری مه‌خمور سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ستگیر بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه سنوری داعش.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
12/2/2017